ئەنجامدانی سیمینار

ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێککەوتی (٢٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا ڕێکخراوی یاساپارێزیی دوو سیمیناری بەناونیشانی (جینۆساید لە دادبینی دادگا تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکاندا) بۆ خوێندکارانی پۆلی دەیەمی زانستیی کوڕان و کچانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخی هەڵەبجە ئەنجامدا.
سیمینارەکان لەلایەن بەڕێز (د.ئاوارە حسێن) بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکەوە پێشکەش کران.

ئەم سیمینارانە تایبەت بە جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ڕێکخراوی یاساپارێزیی-ەوە و لە چوارچێوەی بابەتی (جینۆساید)ی پۆلی دەیەم بۆ هەموو خوێندنگە ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پێشکەش دەکرێن.