بەشداریکردن لە کۆنفرانس

ڕۆژی سێ شەممە، ڕێککەوتی (١٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) د. ئاوارە حسێن بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی یاساپارێزیی و مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە لە شاری تاران-ی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەشداریکرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی قوربانیانی چەکی کیمیاوی (هەناسە سوتاوەکان).
کۆنفرانسەکە بە بە بەشداری چەندین وەزیر، پەڕلەمانتار، باڵوێزانی جیهان لە ئێران و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا د.ئاوارە لەگەڵ باڵوێزان، نوێنەری دەوڵەتان و میدیا ئێرانیی و جیهانییەکان لەبارەی جینۆسایدی هەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی گفتوگۆی کرد و هەوڵیدا بەشدارییەکی هەبێت لە گەیاندنی ئازاری جینۆسایدی هەڵەبجە و کورد بە مرۆڤایەتی،
هەڵەبجە و برینە قووڵە هێشتا ساڕێژنەبووەکەی بە فەرمی لەڕیزی شار و دەڤەرە جینۆسایدکراوەکانی جیهان (بەلژیکا، ژاپۆن، ڤێتنام، ئێران، عێراق) ناوی هات.
هەروەها بڕیاری دادگای لاهای لەسەر جینۆسایدی هەڵەبجەو سەردەشت بە قووڵی تیشکی خرایە سەر جەخت کرایەوە کە دەبێت سیستەمی دادوەریی نێودەوڵەتی وەڵامی هەبێت بۆ تاوانە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکان.

کۆنفرانسەکە لەلایەن کۆمەڵەی داکۆکی لە مافەکانی زامدارانی شیمیایی سەردەشتەوە ڕێکخرابوو.