ڕێکخراوی یاسا پارێزیی: ڕێکخراوێکی سەربەخۆ، ناحکومیی، ناسیاسیی، ناحیزبیی و قازانج نەویستی تایبەتە بە توێژینەوە و ڕاهێنان سەبارەت بە جێگیرکردن، گەشەپێدان و پاراستنی یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی و بنیادنانی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان-عێراق، بارەگای سەرەکی لە شاری هەڵەبجەیە.

دیدگا و ئامانجەکانی ڕێکخراو بریتین لە:

١- هەوڵدان بۆ دەرچواندنی یاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

٢- هەوڵدان و پێشنیاری یاسایی بۆ دامەزراندنی دادگای کوردستان بۆ تاوانە نێودەوڵەتییەکان.

٣- داکۆکیکردن لە لێکۆڵینەوە و دادگایکردنی ئەنجامدەرانی تاوانە نێودەوڵەتییەکانی وەکو (جینۆساید، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانەکانی جەنگ، تاوانەکانی دوژمنکاریی) بەگوێرەی بنەماکانی یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی.

٤- کارکردن و هەوڵدان بۆ ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی.

٥- هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی دادوەریی جیهانی بۆ تاوانە نێودەوڵەتییەکانی (جینۆساید، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانەکانی جەنگ، تاوانەکانی دوژمنکاریی) لە کوردستان و عێراقدا.

٦- پێشخستنی چاکسازیی یاسایی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردەکانی یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی، کارکردن بۆ کۆتایهێنان بە پارێزبەندیی.

٧- پەروەردەکردنی لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان وەکو خوێندکارانی بەشەکانی یاسا لە کوردستاندا سەبارەت بە یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی، گرنگییەکەی و کاریگەرییەکانی لە جیهانی ڕاستەقینەدا.

٨- کارکردن بۆ نوێنەرایەتییکردن و ڕاوێژپێدانی یاسایی قوربانیانی تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکاندا.

سۆشیال میدیا

ئیمەیڵ

info@lawprotection.org

© هەموو مافەکان پارێزراوە. ٢٠٢٦