ڕۆژی یەک شەممە، ڕێککەوتی (٢٦ نیسانی ٢٠٢٦)، لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا ڕێکخراوی یاساپارێزیی سیمینارێکی بەناونیشانی (جینۆسایدی کورد، جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە دادبینی دادگا تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکاندا) بۆ خوێندکارانی پۆلی دەیەمی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان ئەنجامدا.
ئەم سیمینارانە تایبەت بە جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ڕێکخراوی یاساپارێزیی-ەوە و لە چوارچێوەی بابەتی (جینۆسایدی گەلی کورد)ی پۆلی دەیەم بۆ هەموو خوێندنگە ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پێشکەش دەکرێن.





