ڕۆژی دوو شەممە، ڕێککەوتی (٢٠ نیسانی ٢٠٢٦)، لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا ڕێکخراوی یاساپارێزیی سیمینارێکی بەناونیشانی (جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە دادبینی دادگا تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکاندا) بۆ خوێندکارانی پۆلی دەیەمی ئامادەیی خورماڵی تێکەڵ/ دەوامی کچان ئەنجامدا.
ئەم سیمینارانە تایبەت بە جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ڕێکخراوی یاساپارێزیی-ەوە و لە چوارچێوەی بابەتی (جینۆسایدی گەلی کورد)ی پۆلی دەیەم بۆ هەموو خوێندنگە ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پێشکەش دەکرێن.












سۆشیال میدیا
ئیمەیڵ
info@lawprotection.org
© هەموو مافەکان پارێزراوە. ٢٠٢٦
